ئایا ئەو پێنج پێشمەرگەیەی لەڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا بە شەهید تۆماردەكرێن؟

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ئەو پێنج پێشمەرگەیەی كە دوینێ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی دەرەبەندیخان گیانیان لەدەستدا لەكاتی ئەركی فەرمیدا بوون و لەڕێگەی گەڕانەوەیاندا ئەو ڕووداوەیانبەسەردا هاتووە، بەڵام بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ شەهید دەكرێت و ئەگەر یاساكە بیانگرێتەوە دەكرێن بەشەهید.
سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەمیانی سەردانیكردنی بۆ پرسەی پێنج پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور لە سەیدسادق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند: بەپێی یاسا و ڕێساكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە پەرلەمان پەسند كراون و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە كاریان پێ دەكات لەگەڵ حاڵەتی شەهیدبوون مامەڵە دەكرێت، بۆیە ئەگەر ئەو پێنج پێشمەرگەیەش مافیان هەبێت بەپێی ئەو یاسایانە ناویان وەكوو شەهیدی سەنگەر تۆمار دەكرێت و ماف وئیمیتیازاتی شەهیدانیان بۆ دابیندەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی دوێنێ روویدا ڕووداوێكی زۆرجەرگبڕ و دڵتەزێن بوو، ڕەنگە خراپیی ڕێگاوبان هۆكارێك بێت بۆ زیادبوونی ئەو ڕووداوانە، بەتایبەتی ڕێگای سلێمانی دەربەندیخان و كەلار كە زۆر ڕووداوی لێ ڕوو دەدات، بۆیە پێویستە هەموو شۆفێرێك بەپێی خراپی ڕێگاوبانەكان مامەڵەبكات لەسەرخۆی و بهۆشیاریی شۆفێری بكەن، بۆ ئەو ڕووداوە جەرگبڕانە بۆ خەڵكی ئێمە ڕوو نەدەن
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمەش وەك ئەو پێنج پێشمەرگەیەی كە دوێنێ گیانیان لەدەستدا ئێمەش پێشمەرگەین و كەسوكاری ئێمەن و لە نزیكەوە ئەوەی پێما بكرێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێی بكرێت درێغی ناكات لەوەی كە هاوكاریی بنەماڵەی شەهیدەكان بكات و ئەوە ئەولەویەتی كاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و بەردەوام كاری لەسەر دەكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









