نوێترین زانیاری لەبارەی بەگەڕخستنی كامێراكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ

کامێرەی پۆنیت تو پۆینت
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە تا ئێستا بەفەرمی كامێراكانی چاودێرای خێرایی هاتووچۆ بەفەرمی بەگەڕنەخراون، بەڵام تا ئێستا دووجار لەلایەنكەسانی نەناسراوەوە تەقە لەو كامێرایانە كراوە و زیانێكی زۆری مادیش بەر كۆمپانیای جێبەجێكار كەوتووە، هاتووچۆی سلێمانیش بێئاگایی خۆیان لەبارەی وادەی بەگەڕخستنی ئەوكامێرایانە دووپات دەكەنەوە و كۆپانیای جێبەجێكاریش دەلێت تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ واژووی كۆتایی لەسەر ڕادەستكردنی پرۆژەكە نەكردووە.
بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە SNN كردوویەتی بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە دەستیكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە واژووی كۆتایی نەكراوە لەسەر ڕادەستكردنی كامێراكان و گرتنەدەستی كارپێكردنی كامێراكانی چاودێری خێرایی، لەكاتێكدا بەگوێرەی یاسا دەبێت سەرەتا وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەندی دەرببڕێت پاشان كۆمپانیای جێبەجێكار كامێراكان بخاتەكارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستالەلایەنكەسانی نەناسراوەوە تەقە لەكامێراكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ كراون لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی پیرەمەگرون، بەوهۆشەوە بەدەیان هەزار دۆلار زیان بە كۆمپانیاكە كەوتووە و تا ئێستا چوار كامێرایان لەكار خراون بەهۆی تەقەكردنەوە، هاوكات هەردووجارەكەش سكاڵای یاسایی تۆماركراوە و لەدادگا دۆسەی بۆكراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لەبەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆیپارێزگای سلێمانی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تائێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ بەگەڕخستنی كامێراكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ ناوسراوبە (پۆینت تو پۆینت)، چونكە تائێستا ئەو كامێرایانە بەفەرمی لە كۆمپانیا وەرنەگیراون و نەشبەستراوەنتەوە بە سێرڤەرەوە، بۆیە هیچ كامێرایەك نەكەوتووەتەكار و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ ئەوەی بزانرێت كەی دەكەوێتە كار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆئەوەی ئەو كامێرایانە بەفەرمی بكەونەكار، دەبێت وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ رێنمایی بۆ دانانی كامێراكان دەربكات، دواتر وەرگرتنی سەرەتایی بۆ بكات ئەوكات تێست دەكرێت و قۆناغ بە قۆناغ دەكەوێتەكار، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ ئەو ڕێكارانەی نەگرتووەتەبەر بۆ بەگەڕخستنی ئەو كامێرایانە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









