وەك هاوهەڵوێستییەك بۆ كارمەندانی پاككەرەوە، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە ڕەتیانكردەوە مووچە وەربگرن

فەرمانگەی تەندروستی : SNNهەڵەبجە فۆتۆ |
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر خەرجنەكردنی پارەی كارمەندانی پاككرەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە كەماوەی شەش مانگە مووچەكانیان بۆخەرجنەكراوە، ئەمڕۆ پزیشكان و كارمەندانی حكومی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ڕەتیانكردەوە مووچەكانیان وەربگرن.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: وەك هاوهەڵویستییەك بۆ كارمەندانی پاككەرەوە لە نەخۆشخانە ومەڵبەندە تەندروستییەكان كە ماوەی شەش مانگە كارمەندانی پاككەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆش كە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرا پزیشكان وكارمەندانی تەندروستی ڕەتیانكردەوە مووچەكانیان وەربگرن تا مووچەی ئەوكارمەندانەی پاككەرەوەش خەرجدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی مانگانەی ئەوكارمەندانە 70 ملیۆن دینارە كە ژمارەی كارمەندانی پاككەرەوەكان كە ١٦٣ پاككەرەوەیە، مانگانە هەر كریكارێكی پاككەرەوە نزكیەی 400 هەزار دیناری پێدەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وەرنەگرتنی مووچەكانمان ئەمڕۆ یەكێكە لە هەڵوێستە مەدەنیانەی كارمەندانی تەندرووستی بۆ دەربڕینی پشتیوانیە لەو توێژە و پەیامێكیشە بۆ حكومەتی ھەرێم كە كێشەكەیان چارەسەر بكات و وەڵامی نوسراوەكانمان بداتەوە بۆ پێدانی مووچەكانیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









