لە زستانی ئەمساڵدا 250 مێگاوات كارەبا زیاد دەكرێت و دۆخی كارەبا باشتر دەبێت

0
418

SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەهەوڵداین تاكۆتایی ئەم مانگە بڕی 50 ملیۆن پێ سێجا  غازی سروستی بۆ وێستگەكانی كارەبا زیاد بكەین و هاوكات لە وەرزی زستانیشدا دەتوانین 250 مێگاوات كارەبای دیكە بۆ تۆڕی كارەبای نشتیمانی زیادبكەین، بەوزیادكردنەش دەتوانین بۆ زستانی ئەمساڵ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی زیاد بكەین ودۆخی كارەبا باشتر بكەین.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی زستان و خۆگونجاندن لەگەڵ زۆری خواست لەسەر كارەبا لەوەرزی زستاندا، لە وەزارەتی كارەبا پلانی پێویستیمان داناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵكشانی خواست و زیادبوونی هاوبەشی نوێی كارەبا، بۆ ئەومەبەستەش پلانمان هەیە كە بڕی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا زیاد بكرێت و لەوەرزی زستانیش كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ستافێكی تایبەتی وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ ستافێكی تایبەتی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەهەوڵی وەزیری كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لێكتێگەیشتنێكمان كردووە بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم مانگە بڕی 50 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا زیاد بكرێت، هاوكات هەوڵەكانیشمان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستانی ئەمساڵ بڕی 250 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی كاەبای نشتیمانی زیاد بكرێت و دۆخی كارەبا و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بكەین.

وتەكانی وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا لە كاتێكدایە كە وابڕیارە لەمەودوا مانگانە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای شارو شارۆچكەكان سەردانی ماڵ و گەڕەكەكان بكەن وپارەی مانگانەی كارەبا لەهاووڵاتیان وەربگرن و ئەو قەرزەشی كە پێشتر لایان بووە داوای نەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this