زۆرترین بیری نایاسایی لە پارێزگای هەولێر لێدراون و ئاوی ژێرزەوەیش بۆ ئاستێكی مەترسیدار دابەزیوە

هەولێر
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەقەدەغەكردنی هەڵكەندنی بیر بە شێوەی نایاسایی بەڵام ئەو بڕیارانەی كە لەوبارەیەوە دراون لەپارێزگای هەولێر كاریان پێناكرێت، بەجۆرێك لەكۆی نزیكەی 25 هەزار بیری نایاسایی تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی 15 هەزار بیری نایاسایی لێدراون ئەمەش كاریگەری خراپی كردووەتە سەر كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN بە پشت بەستن بەو زانیارییانەیكە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر دەستكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە فەرمانی وزاری ژمارە 5775 لە رێككەوتی 11/4/2018 هەڵكەندنی بیری بۆ هەموو مەبەستەكان راگرتووە، هاوكات دەستەڵاتی پێدانی مۆڵەتی بیر لێدانیشی گواستەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام لەدوای ئەو فەرمانەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە تا ئێستا24 هەزار و 410 بیر بە مۆڵەت لێدراون، لەو ژمارەیەش 14 هەزارو 240 بیر بۆ ئاوی خواردنەوە 10 هەزارو 450 بیر بۆ كشتوكاڵ، ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ مەبەستی پیشەسازی لیدراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، تێپەڕبوونی نزیكەی دوو ساڵ بەسەر ئەو بڕیارەدا، جارێكی دیكە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە 5336 لە 24ی ئەیلولئ 2020 بە هەندێك مەرج و رێنمایی نوێ مۆڵەتی هەڵكەندنی بیری بۆ بەرژەوەندیی گشتی دەركردووە، بەجۆرێك بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەویش دووری نێوان بیرەكان لە ناوچە شاخاوییەكان پێویستە لە 250 مەتر كەمتر نەبێت و لە دەشتاییەكانیش بەپێی پێكهاتەی دەنكۆڵەیی چینەكانی زەویی پارێزگاكان 400 تا 600 مەتر كەمتر نەبێت، بەڵام لە هەڵكەندنی بیردا ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە نەكراوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە لەنێوان ساڵانی 2017 تاوەكو 2020 سێ هەزار و 400 بیری دیكە بەزێدەڕۆیی لێدراون ژمارەی بیری نایاسایی لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 25 هەزار و 960، لەو ژمارەیەش لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی 15 هەزار بیر بەشێوەی نا یاسایی لە رێگەی ئامێری بیرهەڵكەنی سووری قەدەغەكراو هەڵكەندراون، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی دروستكردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









