ناوەرۆکی سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە SNNەوە ئاشكرا دەكرێت

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەوشاندەی حكومەتی هەرێم كەوابڕیارە سەردانی بەغدا بكات، ئامانجی سەردانەكەیان بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2023 و بودجەی هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها ماددەی 140ی دەستوور وجێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگاڵ.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا وادەی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دیاری نەكراوە، بەڵام هەر دوو لایەنی هەرێم و بەغدا ئامادەیی جدییان دەربڕیوە بۆ چارەسەركردنی گرفتە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی رێكخستنی كاتێكی گونجاو دەكرێت بۆ سەردانی ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامەی كاری شاندەكە گفتوگۆكردنە لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2023 و بودجەی هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها ماددەی 140ی دەستوور و جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال، هاوكات بەغداد و هەرێم كۆكن لەسەر چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2023 بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان دیاری دەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی نەوتی هەرێم بە یاسایی ساڵی 2023 یەكلایی دەكرێتەوە، بەجۆرێك یاسای نەوت و غاز پێش پێكهێنانی حكومەت رێككەوتنی سیاسی لەبارەوەكراوە كە دەبێت لە ماوەی سێ بۆ شەش مانگدا لە بەرواری پێكهێنانی حكومەتەوە ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









