دوای دووڕۆژ لە خۆپیشاندان بەمەرج پێنجوێنییەكان كۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی دووەم دژ بە گرانی نرخی نەوتی سپی دانیشتووانی سنوری پێنجوێن دەستیان بەخۆپیشاندانكرد، بەڵام سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتیانی پێنجوێن كۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا بەمەرجی ئەوەی لەبری بەرمیلێك دوو بەرمیل نەوتی سپیین بەهەمان نرخی 103 هەزار و 500 دینار پێبدرێت، هاوكات وزارەتی سامانەسروشتییەكانیش بەو داواكارییە ڕازی بووە.
ئاری یاسین، یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشانانەكەی پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: دوای دوو ڕۆژ لە خۆپیشاندان دژ بەو نرخەی كە دیاریكراوە بۆ بەرمیلێك نەوت بەهاووڵاتیان، بەڵام لە ئێستادا كۆتایمان بە خۆپیشاندانەكان هێنا، ئەوەش دوای ئەوەی نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاتە پێنجوێن و لە نزیكەوە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران كۆبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی پێنجوێن و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر ئەوە ڕێككەتووین كە لە ئێستادا بەنرخی نوێی نەوتی سپی ڕازین بەمەرجی ئەوەی حكومەت لەبری بەرمیلێك دوو بەرمیل نەوت بەسەر هاووڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن و دەوروبەریدا دابەش بكات و وەزارەتی سامانەسروشتییەكانیش بەو داواكارییە ڕازی بووە.
كۆتایی هاتنی خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی پێنجوێن لەكاتێكدایە كە ماوەی دوو ڕۆژە ڕێگای سەرەكی باشماخ و سەیرانبەن بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە داخرابوو، هاووڵاتیان داوایاندەكرد كە بەنرخی 40 هەزار دینار بەرمیلێك نەوتیان بەسەردا دابەشبكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









