تائێستاش زیاد لە٪35ی ناوچە مینڕێژکراوەکانی هەرێم پاکنەکراوەتەوە

ههڵگرتنهوهى مین له عێراق | فۆتۆ: Suhail
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، لە كۆی ڕووبەری 776 كیلۆمەتر دووجا پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان تواندراوە لە%65 ی پاكبكرێتەوە، هاوکات لەتەواوی هەرێمی كوردستان حەوت ملیۆن مین چێندراون، لەو ژمارەیەش پشكی شێر بەر پارێزگای سلێمانی كەوتووە، تا ئێستاش 13 هەزار و500 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین وتەقەمەنی.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە هەرێمی کوردستان بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، سلێمانی، لەتەواوی هەرێمی كوردستان زیاد لە حەوت ملیۆن مینی جۆراوجۆر چێنراون، لەو ژمارەیەش پشكی شێر بەر سنووری پارێزگای سلێمانی كەوتووە، ئەوەش بەهۆی هاوسنوری لەگەڵ سنورەكانی ئێران بە تایبەت سنوروی پێنجوێن و شارباژێر كەزۆرترین ژمارەی مین وتەقەمەنی تیادایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەكۆی ڕووبەری 776 كیلۆمەتر دووجا كە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگەییە نەتەقیووەكان پیسكراوە، تائێستا تواندراوە لە 65%ی پاكبكرێتەوە لە 35%ی ماوە پاكبكرێتەوە ئەو رووبەرە لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینەوە بەسەر سێ هەزارو 500 ناوچەی مەترسیداردار دابەشکراوە، هاوکات ئێستا لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین ودەزگاكانی تایبەت بەهەڵگرتنەوەی مین لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانراوە نزیكەی یەك لە سەر سێی ڕووبەری پیسبوو بە مین پاك بكرێتەوە.
هەرلە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 13هەزار و 521 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی لەناوچە جیجیاكانی كوردستان، هاوكات ناوچە سنوورییەكانی نێوان عیراق ئێران بەتایبەت ناوچەكانی سنووری قەزای پێنجوێن و چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی زۆرترین پاشماوەی مین و تەقەمەنییان تێدا دانراوە و زۆرترین قوربانیشیان داوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









