وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بۆ SNN: ئەو كارەبایەی بەرهەم دەهێندرێت بەشی لە%50ی خواستی هاووڵاتییانە

كۆمهڵێك تاوهرى كارهبا له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی چەند هەفتەیەكە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان بەراورد بەمانگی ڕابردوو كەمیكردووە، بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی نەكردووە بەڵكوو خواست لەسەر كارەبا زیادیكردووە و ژمارەی هاوبەشانی كارەباش بۆ ملیۆنێك و 800 هەزار هاوبەش زیادیكردووە، هەر ئەوەش وایكردووە بڕی پێدانی كارەبای نشتیمانی كەم بكات.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە زۆرزیادیكردووە، بەجۆرێك ئەو كارەبایەی ئێستا بەرهەم دێت نزیكە لە %50ی ئەو خواستەی هاووڵاتیان هەیانە بۆ بەكارهێنانی كارەبا، بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوەكە هیچ گۆڕانكارییەك لە پێدانی كارەبا نەكراوە بەڵكوو تەنها خواست زیاد بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان هاوبەشانی كارەبا ژمارەیان گەیشتووەتە ملیۆنێك و 800 هەزار هاوبەش، هاوكات بەكارهێنانی كارەباش لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكەو هەروەها لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما لەهەردوو پارێزگای سلێمانی ودهۆك خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیاترەو لەهەولێر كەمتر و لەئیدارەی گەرمیانیش كەمترین خواست لەسەر كارەبا هەیە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا بریتییە لە سێ هەزارو 400 مێگاوات، بەڵام خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا گەیشتووەتە شەش هەزار مێگاوات، بۆیە ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا هەبووە بەهاووڵاتیان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









