
فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق | فۆتۆ: IRAQIA
SNN
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیار ده‌كه‌م شاندى هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى بابه‌تى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غاز نه‌كه‌ن، چونكه به زیان بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌شكێته‌وه، ده‌شڵێت: “باشتر شاندى هه‌رێم خه‌ڵكى شاره‌زا به‌رن له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌میانى به‌شدارى كردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى كاریگه‌رییه‌كانى سه‌ردانه‌كانى شاندى هه‌رێمى كرد بۆ به‌غدا و وتیشى: “من پێشنیار ده‌كه‌م شاندى هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر یاساى نه‌وت و غاز چونكه زیانه‌كه‌ى زیاتره له سووده‌كه‌ى بۆ هه‌رێم”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى هۆكارى بۆچوونه‌كه‌یان چییه؟ فازل نه‌بى وتیى: “كێشه‌كه له‌وه‌دایه شاندى هه‌رێم ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تى خواسته‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات له‌و یاسایه‌دا، پاشانیش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات ئه‌م ره‌شنووسه ده‌بێت بچێته په‌رله‌مان، كه چووه په‌رله‌مانیش لایه‌نه‌كان به نهێنى به په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌ڵێن: دژى بوه‌ستنه‌وه، ئه‌وكات كه‌سێكى وه‌ك مسته‌فا سندمان لێپه‌یدا ده‌بێت و ده‌ڵێت: ناده‌ستوورییه، له‌هه‌مووشى خراپتر له په‌رله‌مان زۆرینه‌ى و كه‌مینه حوكم ده‌كات، ئه‌وكات لایه‌نه سیاسیه‌كان چانسى ئه‌وه‌یان ده‌بێت ره‌شنووسه‌كه بگۆڕن و كۆمه‌ڵێك به‌ندى خراپتر له به‌نده‌كانى ئێستا بكه‌نه یاسا بۆ سه‌ر هه‌رێم”.
به وته‌ى فازل نه‌بى، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆى به‌دووربگرێت له یاساى نه‌وت و غاز، چونكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له زیانى ده‌بێت”.
له‌باره‌ى شاندى هه‌رێمیشه‌وه فازل نه‌بى باس له‌وه‌ده‌كات، “من پێموایه پێویسته شاندى هه‌رێم كه‌سانى شاره‌زاتر به‌رن له‌گه‌ڵ خۆیان كه ورده‌كارى هه‌موو بابه‌ته‌كان ئاگادار بن، له وه‌زاره‌تى دارایی كه‌سانى زیره‌ك هه‌ن، چه‌ندین مامۆستاى زانكۆش هه‌ن كه زۆر زیره‌كن، ده‌كرێن بچنه به‌غدا، نه‌وه‌ك كه‌سانێك كه زانیارییه‌كى گشتیان هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









