
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆکی ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: ماوەی زیاد لە حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی، لەو ماوەيەدا هەر فەرمانبەرێك بەنزیكەی زیاد لە هەشت ملیۆن دینار لە مووچەكەی كەمتری وەرگرتووە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا بڕیارێكی نایاسایی بوو دەبوو هەرزوو پێداچوونەوە بەو بڕیارە بكرایە و كۆتایی بە لێبرنی مووچە بهاتایە، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لە لیژنەی دارایی پرۆژە یاسایەكی زۆر باشمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوە بە پەسەندكردنیشی كۆتایی بە لێبڕینی مووچە دێت.
هاوکات عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ SNNی ڕوونكردەوە: بەهۆی بەردەوامیدان بە لێبڕینی مووچە مانگانە هەر مامۆستایەك بڕی 60 تا 80 هەزار دینار لە مووچەكەی كەمتر وەردەگرێت، ئەمە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكەش بەهەمان شێوەیە، هاوكات ماوەی حەوت ساڵیشە حكومەت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە ئەگەر سەرجەمی كۆبكرێتەوە بڕە پارەیەكی زۆر دەكات كە مافێكی یاسایی هەر فەرمانبەرێک بەڵام بە بڕیارێكی نایاسایی ئەو مافەی پێنادرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا كە حكومەتی هەرێم درێژەی داوە بەڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، بۆ هەر فەرمانبەرێك لە نێوان بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەشت ملیۆن دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەیدا كراوە و لای حكومەتە، هاوكات ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستمی بایۆمەتری ملیۆنێك و 249 هەزار و 481 مووچەخۆرە، لەو ژمارەیەش 483 هەزار مووچەخۆری شارستانین، كە حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی راگرتوون، بەوجۆرەش حكومەتی هەرێم لە یەك مانگدا بڕی 28 ملیار و 980 ملیۆن بۆ 48 ملیار و 300 ملیۆن دینار لە فەرمانبەرانی مەدەنی دەبڕێت، لە ساڵێكیشدا پارەی لێبڕینی شاراوە دەگاتە 347 ملیار و 760 ملیۆن بۆ 579 ملیار و 600 ملیۆن دینار.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









