
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
پاش ئه‌وه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى له شارى سلێمانى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانیداناوه سیستمه‌كه گشتگیر بكات بۆ هه‌رێمى كوردستان.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “ئێمه ماوەی چەند مانگێكە سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی بەشێوەی ئەلكیترۆنی، له‌كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینیدا بۆ مانگى كانونى دووه‌م، بەشێوەیەكی سەركەوتووانە توانیمان سیستمه‌كه جێگیر بكه‌ین. توانیمان مووچه‌ى مانگانه‌ى هەزار و 400 خانەنشین بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابەشبكەین و پرۆسەكەش زۆر سەكەوتووانە ئەنجامدرا”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا سیستمه‌كه بووه‌ته جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى خانه‌شینان؟ بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی وتیشى: “سیستمه‌كه بووەتە جێگەی رەزامەندی خانەنشینان، بۆیە لە مانگەكانی داهاتوودا تەواوی خانەنشینان بەهەمان شێوەی ئەو هەزار و 400 خانەنشینە مووچەیان پێدەدرێت”.
له‌باره‌ى پلانى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ گشتگیر كردنى سیستمه‌كه شۆخان عومەر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم پلانی هەیە كە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ سەرجەم خانەنشینانی سەربازی و شارستانی بكاتە ئەلكیترۆنی، ئەوەشی بەهۆی ئەو سەركەوتنەی كە لەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەدەستهات لە بانكی مەڵكەندی كە لەم مانگەدا جێبەجێكرا”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه محەمەد، نامیق، یەكێك لەو خانەنشینانەی كە لەم مانگەدا بەشێوەی ئەلیكترۆنی مووچەی لە بانكی مەڵكەندی وەرگرتووە بە SNNی راگەیاند، “جێبەجێكردنی ئەم سیستمە بۆ دابەشكردنی مووچە كار ئاسنی زۆری بۆ خانەنشینان كردووە و سەرەگرتن و چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی كۆتایی پێهێناوە كە پێشتر هەبوو، بۆیە دەبوو زووتر ئەم سیستمە جێبەجێبكرایە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









