
سلێمانى، پایتهختى رۆشنبیرى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
-SNN
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ دووشەممە بەبۆنەی بەڕێوەچوونی چالکاییەکانی نەورۆز لە شارەکە دوو شەقامی سلێمانی بەربەستدەکرێن و لە کاتژمێری 12:00ی شوی سبەینێوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە بچێتە ناو سنووری سەیرانگای دوکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووجۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ دووشەممە 20ی ئازاری 2023، لە کاتژمێر 9ی بەیانی ی بەیانی بەهۆی چالاکییەکانی ئین سلێمانی و ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک محمود شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت، کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی کۆتایی کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار. دوابەدوای تەواو بوونی ماراسۆنەکە شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. داوا لە شۆفێران دەکەین لەو کاتانەدا ئەو شەقامە بەکارنەهێنن.
دەشڵێت:”بەهۆی چالاکییەکانی نەورۆزەوە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ لەکاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی 20ی ئازاری 2023، بەربەست دەکرێت و تا کۆتایی هاتنی ئاهەنگ و فیستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا ئەو شەقامە بەربەست دەکرێت و بۆ رۆژی دواتر دووبارە شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. واتە لەو کاتەی شەقامەکە بەربەست دەکرێت تەنها بۆ پیادەڕەو کراوە دەبێت
سەبارەت بە سەیرانگای دووکان هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەبەوەشدەکات کە رۆژی20ی ئازاری لەکاتژمێر 12:00 ی شەو بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە بچێتە ناو سنووری سەیرانگای دووکان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









