بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان: سەرجەم كەپرە گەشتیارییەكان گیراون و نرخی كەپرەكانیش هەرزانە

سەیرانگای دوکان، ئەرشیف
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم كەپرەگەشتیارییەكانی دوكان لەلایەن گەشتیارانەوە بۆ ئەمڕۆ و سبەی گیراون بە كرێ، بەڵام بەهۆی باران بارینەوە هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمترە، بەڵام پێشبینی دەكەین لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ قەرەبووی كەمی هاتنی گەشتیاران بكرێتەوە لە ڕۆژانی نەورۆز.
ڕێژین ڕەوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو كەشوهەوا باراناوییەی كە ڕووی لە سنورەكە كردووە بووەتە هۆی ئەوەی كە هاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنورەكە كەم ببێتەوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو لەمكاتەدا، هاوكات سەرەڕای كەشوهەوای باراناوی لەهەمان كاتیشدا لەمساڵدا هاتنی مانگی ڕەمەزان كاریگەری خۆی دەبێت كە ئەمساڵ رێژەیەكی كەمتر لە گەشتیاران ڕوو لە ناوچەكەمان بكەن بەڵام بۆ جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ پێشبینی دەكەین قەرەبووی ئەم ژمارە كەمی هاتنی گەشتیاران بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی لەڕۆژانی ڕابردوودا سەرجەم كەپرە گەشتیارییەكانی دووكان لەلایەن گەشتیارانەوە گیرابوون بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە گەشتو سەیران بەكار بهێندرێن، بەڵام ژمارەیەكی كەم لە كەپرەكان گەشتیاریان بۆ هاتووە، هاوكات نرخی كەپرە گەشتیارییەكانیش بەوجۆرە نییە كە لەهەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە باس دەكرێت، چونكە كەپری گەشتیار لە نێوان 50 هەزار دیناردایە و هەروەها كەپرە گەشتیارییەكانی پرۆژەكانیش كە بە ڤێلاكان ناسراوە بە نزیكی 150 هەزار دیناردایە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ كۆمەڵەی میوانخانەكان و قایمقامێت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە لەپەیوەندیداین بۆ ئەوەی نرخەكان لە كەپرو ناوچە گەشتیارییەكان جێگر بكەین و جیاوازییەكی ئەوتۆ نەبیت لە نرخەكان و هەروەها خاوەن كەپرەكانیش بە ئارەزووی خۆیان نرخ دانەنێن لەسەر گەشتیاران.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









