بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم: لە هەرێمی كوردستان هیچ دەروازیەكی نافەرمیمان نییە

0
374

عەلی حەمەسەعید-SNN

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات دەستەواژەی دەروازی نافەرمی لەهەرێمی كوردستان هەڵەیەو سەرجەمی ئەو دەروازانەی لە هەرێمی كوردستان هەن دەروازەی فەرمین، عێراقیش دەتوانێت لیژنەی تایبەت بنێرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی دەروازی نافەری لەهەرێمی كوردستان.

ساماڵ عەبدلڕەحمان،بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا هیچ لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ دەروازە سنوورییەكانی عێراق پێكنەهێندراوە و دیاریش نییە كەی لەگەڵ بەغدا لەو بارەوە كۆدەبنەوە، هاوكات داوامان كردووە هەریەك لە دەروازەكانی كێلێ، پشتە، سەیرانبەن، تەوێڵە، فیشخاپوور، سەرزێر بكرێنە فەرمی، چونكە هاتووچۆی بازرگانییان تێدا دەكرێت و لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە ئەو دەروازانە فەرمین و پێشتر عێراقیش سەردانی كردووە و لیژنەیان ئەو شوێنانەیان بینیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەرێمی كوردستان هیچ دەروازەیەكی نافەرمی بوونی نییە، لەكاتێكدا حكومەتی عێراقی پێیان وایە كە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 20 دەروازەی نافەرمی هەیە، بۆیە لایەنی عێراقیمان ئاگاداركردووەتەوە كە لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنن لەنێوان هەردوولامان و سەردانی ئەو دەروازانە بكەن كە ئەوان پێیان وایە نافەرمین بۆ ئەوەی بزانین كامە دەروازانەن كە ئەوان باسی دەكەن، چونكە ئێمە هیچ دەروازەیەكی نافەرمیمان نییە.

وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەكاتێكدایە كە  سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئەوەی بەکەناڵەکان ڕاگەیاندووە كە لەهەرێمی كوردستان دەیان دەروازەی نافەرمی بوونیان هەیە و لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی پێكهێندراوە بۆ داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان و رێگەگرتن لە قاچاخچێتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this