SNN-عەلی حەمە سەعید
بەپێی ئامارێکی عەلوەی شاری سلێمانی: لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی 50 تۆن خورما بەكار دەهێندرێت و لە تەواوی مانگەكەشدا ڕێژەی بەكارهێنانی خورما دەگاتە 150 تۆن، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دڵنیایی دەدات ناهێڵن نرخی خورما لە بازاڕەكان بەرز ببێتەوە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەمانگی ڕەمەزاندا خواست لەسەر بەكارهێنانی خورما لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ئیسلامی زیاد دەكات ئەوەش بەهۆی ئەوەی رۆژووەوانان لە مانگی رەمەزاندا بە خورما رۆژووەكانیان دەشكێنن، بۆیە ئەمە وادەكات كە لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێژەیەكی زیاتر لە خورما لەدەرەوە هاوردەی بازاڕەكانی هەرێم بكرێت، لە سلێمانی بڕی پێویست لە جۆرە جیاوازەكانی خورما هاوردەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبارەی بەرزكردنەوەی نرخی خورما و هەر پێداویستییەكی دیكەی سەرەكی كە زیاتر لە مانگی ڕەمەزاندا بەكاردێت، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی سەردان و بەسەركردنەوەكانمان لە مانگی ڕەمەزان زیاتر چڕدەكەینەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بكەین لە بەرزكردنەوەی نرخەكان، چونكە پێش مانگی ڕەمەزان نرخەكانمان لای خۆمان تۆماركردووە و ڕێگە نادەین لە مانگی ڕەمەزان نرخەكان بەرز بكرێنەوە.
وتەكانی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە بە گوێرەی ئامارێك كە لە عەلوەی شاری سلێمانی بە SNNدراوە ئەوە خراوەتەڕوو، لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا خواستت لەسەر فرۆشتنی خورما زۆر زیاد دەبێت بەجۆرێك لەمانگی ڕەمەزاندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 50 تۆن خورما بەكار دێت و لە تەواوی مانگكی ڕەمەزانیش نزیكەی 150 تۆن خورما بەكاردێت، هاوكات نرخەكانیشیان بە گوێرەی جۆری خورماكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت كە هەندێك جۆری خورما لە هەزار و 500 دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە سەروو شەش هەزار دینار.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









