“ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لەهەموو بوارەكاندا پاشەكشەی كردووە”

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات ڕاپۆرتەنێودەوڵەتییەكان سەلمێنەری ئەوەن كە ئەم كابینەی حكومەتی هەرێم تەواو لە پاشەكشەدایە لەهەموو بوارەكاندا، هاوكات ئەو بەڵینانەشی كە بەهاووڵاتیانی دابوو پێوەی پابەند نەبووە و ڕاستگۆ نەبووە لەسەر بەڵێنەكانی.
ئاراس محەمەد ئاغا،ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە تادێت ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەرەوخراپی دەچێت و چارەنوسێكی نادیار چاوەڕێی ئەم هەرێمە دەكات، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەهەڵەیەی كە ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم و سەرۆكەكەی پەیڕەوی دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم پاشەكشەی كردوە لەهەموو بوارێكدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەڵنانەی كە لەلایەن سەرۆكی ئەم حكومەتەوە لەسەرەتای پێكهێنانی كابینەكەی بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیداوە جێبەجێی نەكردوون چ لەڕووی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و هەروەها باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی گرفتی دواكەوتنی مووچە و دابەشكردنی نەوتی سپی و دەیان بەڵینی دیكە، تەنها كارێك ئەم كابینە داهێنانی تیادا كردووە دروستكردنی جیاوازی كردن بووە لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە نێوان پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بەڵگەی ئەوەن كە ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لەهەموو بورەكاندا پاشەكشەی كردوەو ئەمەش ناوبانگی هەرێمی لەكەدار كردووە و بەردەوامیدان بەم سیاسەتە هێندەی دیكە هەرێمی كوردستان بەرەو لاوازی دەبات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









