سۆزان مەنسور: هەوڵ دەدەین پێش بودجە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕێنین

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراقی ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كرا، هەموو هەوڵێك دەدەین پێش تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بتوانین پرۆژەیاسایی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و تێپەڕێنین، جەختیش دەكاتەوە بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین هەنگاوەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە تەواو بكەین.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێتی لە هەوڵی دروستكردنی كۆدەنگیدایە لەگەڵ بەشێك لە لایەنەكان، بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدەین پێش پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە تێبپەڕێنین، تاوەكو بەشە بودجەی هەڵەبجە وەك پارێزگا جێگیربكرێت، پێشتریش فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای بەشە بودجەی تایبەتی بۆ پارێزگای هەڵەبجە وەك شارێكی قوربانیدەر كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە مافی بودجەی تایبەت بۆ هەڵەبجە دابیندەكات، جگەلەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش خزمەت بە كەیسی كیمیابارانی شارەكە دەكات و هاوكاری نێودەوڵەتی پێشكەش دەكرێت، هاوكات ئەگەر یاساكە پەسەند بكرێت زووتر قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە ودەتوانرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەڵەبجە بە شارێكی كارەساتبار بناسێنرێت.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراقی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لەدوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە و پەسەندكردنی لەپەرلەمان، ئەو كات هەڵەبجە دەبێت 19 هەمین پارێزگای عێراق و هاوكات بەپشت بەستن بە بەندی یەكەم لە مادەی 61ی دەستووری عێراق، دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق سنوور و یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە دیاریی بكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









