قائیمقامیەت و بەرگری شارستانی سلێمانی ئامادەکاری بۆ رێگریکردن لە دروستبونی لافاو دەکەن

0
457

SNN-

بەپێی پێشبینی کەشناسیی لە سبەینێوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو ھەیە لە چەند شوێنێک.

ئەمڕۆ دووشەممە لە قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بۆ ھەمان مەبەست ئەنجامدراو قائیمقامیەت ڕایگەیاند :”بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زیانەکانی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوچەکەمان بگرێتەوە، ئامادەکارییەکان دەستیپێکردو شوێن و ئەرکی تیمەکانی سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دیاریکراوە و سەرجەم ئەو شوێنانەی مەترسی کۆبوونەوەی لافاویان لەسەرە ئامادەکارییان بۆ کراوە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو”.

بەرگری شارستانی سلێمانی ئەم چەند رێنماییەی بۆ خۆپاراستن لە دروستبوونی لافاو بڵاوکردووەتەوە:-

1- پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی.

2- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەیتایبەتی ئاو سەحب کردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەکەوە، هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گل بێتەوە.

3- پاکردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی، هەروەها لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاکو ئاو بە ڕێژەیەکی زیاتر بڕوات.

4- پاک کردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە کاتی باران بارین دا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.

5- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری، پێویستە ڕێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆجێگەیەکی گونجاوتر لەڕێگەی فـــەردە لم، وەیان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی هاتووچۆدا.

6- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا کۆبۆتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن، چونکە مەترسیدارترین ڕووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستیسویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.

7- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم ڕێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن، پێویستەکە لوپەلی کارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تاکو ڕووداوەکەش ڕوویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت.

8- ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێکەوەیە گەر هیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this