هاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر ئۆتۆمبێلە خوارمۆدێلەکان دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمەوە نوسراوێك ئاراستەی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان كراوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکان بە مەبەستی پشکنين بۆ ئۆتۆمبێلەکانيان، دەشڵێت ” لەپارێزگای سلێمانی ئامێری سۆنەری ئۆتۆمبێل بوونی نییە بۆیە دەبێت سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە پێشتر كۆدیان بۆ كراوە بچنە شاری هەولێر”.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمەوە نوسراوێكمان ئاراستەكراوە بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە خوار مۆدێلن و پێشتر پشکنينيان بۆ كراوە و كۆدیان پێدراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بكەن بۆ ئەوەی لەوێ دوو بارە پشكنینیان بۆ بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە پشكنینەكە بە ئامێری سۆنەر دەبێت، دەبێت سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە پارێزگاكانی دیكەن بڕۆنە هەولێر پشكنینیان بۆ بكرێت، چونكە ئەو ئامێری سۆنەرە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان بوونی نییە و دەبێت لە هەولێر دووبارە پشكنینیان بۆ بكرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN مەبەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ئەنجامادانی دووبارە پشكنین بۆ ئەو ئۆتۆبێلانە لەڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە بۆ ئەوەیە كە ئۆتۆمبێلی ( مووس و بڕاوە) لە ئۆتۆمبێلی ساغ جیابكرێتەوە و پاشان لە قۆناغی داهاتوودا دەستبكرێت بە پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانەی كە هیچ گرفتێكی بڕانەوە و مووسیان نییە و لە پشكنین دەرچوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









