وەزارەتی شەهیدان: کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال شایەنی خزمەتی زیاترن

وێنەی کەسوکاری کەسانی ئەنفالکراو لە هەرێم
SNN-
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لە یادی 35 ساڵەی جینۆسایدی ئەنفالدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەزارەتەکەیان وەک ئەرکێکی سەرەکی بەردەوامە لەھەوڵەکانی بۆ زیاتر ناساندنی کەیسە جیاوازەکانی جینۆساید کە دەرھەق بە گەل و خاک و ژینگەی کوردستان کراوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت: 35 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بەفەرمانی راستەوخۆی سەرانی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە عێراق، گەورەترین و بەرفراوانترین شاڵاوی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدکردنی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدا.
لە بەیاننامەکەدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە لەم یادەدا ئەوە وەبیر دەھێننەوە کە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە پاش چەندین دانیشتنی دادگاکەیان لەسەر کەیسی ئەنفال، دواجار لە ڕۆژی 24-6-2007 پاڵپشت بە سەرجەم بڕگە و ماددە یاساییەکانی دادگاو وتەی شایەد حاڵەکان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان گەیشتە ئەو بڕیارەی کە پڕۆسەکانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، ھەر بۆیە کۆی پڕۆسەکەی بە جینۆساید ناساندو بڕیاری بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانیشیدا.
وەزارەتەکە دەشڵێت:”بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەھیدەکانمان لە مەرگەساتەکانداو بە تایبەتیش یادی شەھیدانی ئەنفال، ساڵانە وەزارەتمان یادی شەھیدانی ئەو کارەساتە دەکاتەوە و یادو بیرەوەریان بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت، بۆئەمساڵیش بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەھیدانمان دیدارێکی گرنگ لەشاری ھەولێر بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی ھەرێم و عێراقی فیدڕاڵ و ئەکادیمیان و توێژەرانی بیانی و ناوخۆیی ئەنجام دەدات”.
لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان راشیگەیاندووە، وەک ئەرکێکی سەرەکی بەردەوامن لەھەوڵەکانیان بۆ زیاتر ناساندنی کەیسە جیاوازەکانی جینۆساید کە دەرھەق بە گەل و خاک و ژینگەی کوردستان کراوە، ویست مەرامی وەزارەت ئەوەیە کە ئەم تاوانانە لە ناوەندە جیھانی و نێودەوڵەتیەکان زیاتر بناسێنێت”.
راشیگەیاندووە:” توانا و ھەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ و پەرۆشی ئەوەین کە خزمەتی زیاتری کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید بکەین، چونکە شایانی ئەوپەڕی خزمەتکردنن، ھەر بۆیە جارێکی تریش جەخت لەسەر داواکاری ڕەوای خەڵکی کوردستان و کەسوکاری قوربانیان دەکەینەوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ چیدی پرسی قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەستی ڕژێمی پێشوو دوا نەخات و لە چوارچێوەی ماددەی (132)ی دەستووری عێراقدا بەم ئەرکە یاسایی و دەستووریەی خۆی ھەستێت و لە ھەمان کاتدا زەمانەتی ئەوە بدات کە ئەمجۆرە کۆمەڵکۆژیانە لە عێراقی نوێدا ھەرگیز دووبارە نابێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









