
کامێرایهكى هاتووچۆ | فۆتۆ: SNN
هاتووچۆی هەولێر پلانێکی حەوت خاڵی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند و دەشڵێت: لە پێناو سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیان ئەو پلانانەیان داڕشتووە.
لە یەکێک لە خاڵەکەنی پلانەکەدا دەڵێت: بۆ ڕێگریکردن لە تیژڕۆییکردن، جگە لە کامێرە جێگیرەکانی هاتوچۆ، لە سەرجەم ئەو شوێنانەی ئەگەری ئەوە هەیە شۆفێران تیژڕۆیی تیا دابکەن، کامێرەی خولاو دادەنرێت”.
پلانەکانی هاتووچۆی هەولێر بەمشێوەیە:-
١.لەناو شار لە سەرجەم یەکتربڕ و ترافیکلایت و شەقامە سەرەکییەکاندا، ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ بڵاوەیان پێ دەکرێت و ئەرکی ڕێکخستنی هاتوچۆ دەگرنەبەر.
٢.لە پارکەکان و شوێنە گشتییەکاندا (پارکی شار، پارکی سامی عەبدولرەحمان، پارکی شانەدەر، فاملی مۆڵ، ماجدی مۆڵ، ماجدی لاند)، مەفرەزەی جێگیری هاتوچۆ بوونی دەبێت بە درێژایی رۆژانی جەژن بۆ رێکخستنی هاتوچۆ.
٣.بۆ ڕێگریکردن لە تیژڕۆییکردن، جگە لە کامێرە جێگیرەکانی هاتوچۆ، لە سەرجەم ئەو شوێنانەی ئەگەری ئەوە هەیە شۆفێران تیژڕۆیی تیا دابکەن، کامێرەی خولاو دادەنرێت.
٤.بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی مەینۆشی، سەرجەم مەفرەزەکانی کە لە ئەرکدا دەبن ئامێری پشکنینی مەینۆشیان لەلادەبێت، لەهەر حاڵەتێک کە گومان بکەن شۆفێرێک مەی خواردۆتەوە پشکنینی بۆدەکەن.
٥. ڕێگاکانی هەولێر بەدەوروبەری دەبەستێتەوە، بەتایبەت سەیرانگاکان و هاوینەهەوارەکان بەدرێژایی ڕێگاکان مەفرەزەی هاتوچۆی لێ دەبێت، ئەرکی ڕێکخستنی هاتوچۆ بەجێدەگەیەنن.
٦.بۆ هاوینەهەواری شەقڵاوە کە پێشبینی دەکرێت خەڵک و هاوڵاتیان لە رۆژانی جەژن ڕووی تێبکەن، جگە لە ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆی شەقڵاوە، هێزی پاڵپشتی لە شوێنەکانی ترەوە ڕەوانەی ئەو شوێنە دەکرێن، بۆئەوەی هاتوچۆ بەشێوەیەک ڕێکبخەن، کەکەمترین گرفتی هاتوچۆ دروست بێت.
٧.لەڕێگای ڕادیۆی هاتوچۆی هەولێر کە پەخشی لەسەر فریکوێنسی ٩١.١ـە بەردەوام ڕێنمایی و ئاگاداری بڵاودەکرێتەوە لەسەر ڕەوشی ڕێگاوبانەکان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









