
هەژماری بانکی لە هەرێم
SNN
بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەغدا پشت بە سیستمی هەژماری من نابەستێت و دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکە حکومیەکانی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵ هەژماری ئەلیکترۆنیان هەبێت.
مستەفا خەلیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەژماری ئەلیكترۆنییان هەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ كردنەوەی هەژمار لە بانكە حكومییەكانیش پێویستە حكومەتی هەرێم لیستی ناو و ناونیشانی وەزیفی و بڕی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هەژمارێكی دیكە، كە لە بانكە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كرابێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق باوەڕپێكراو نییە، بە جۆرێك هەژماری من لای عێراق پرۆژەیەک نییە بتوانێت پشتی پێببەستێت.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



