“ئەمریکا پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەڕێمی کوردستان و بەغدا دەکات “

SNN
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا کۆبونەتەوە و و لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانیی کۆشکی سپی بۆ مافە دەستورییەکانی گەلی کورد دوپات کراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا سۆلیڤان دووپاتیکردوەتەوە، ئەمریکا پاڵپشتی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، وەک داهاتی بەردەوام و بودجە، رێکخستنەوەی هاوبەشییهكان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری، پێشکەوتنی ئابووری لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوکات بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم جەیک سولیڤان “پشتیوانیی کۆشکی سپیی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دووپاتکردەوە.”
هەروەها سوڵیڤان ستایشی “ئازایەتیی و خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کرد بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، جەختیشی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە.”
لای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سوپاسی پشتگیریی ئەمەریکای کردوە و دووپاتی کردەوە، پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی پێکهاتەکانی کوردستان پارێزراو بێت، جەختیشی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵیی لە عێراق کردوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



