
SNN
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە 24ی 2 تا 1ی 3ی 2024، زیاتر لە 20 ملیار دینارە كە لەو بڕە لەسەدا 94ی نەختینەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 24ی 2 تا 1ی 3ی 2024،، 20 ملیار و 462 ملیۆن و 906 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 19 ملیارو 282 ملیۆن و 980 هەزار دیناری واتە 94%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 179 ملیۆن و 925 هەزار دیناری واتە 6%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپەڕی شەفافییەتی بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند وماڵپەڕەکە رۆژانە، هەفتانە و مانگانە داهاتی سنوورەکە ئاشکرا دەکات.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



