ته‌نیا 41٪ى هاووڵاتیانى ئێران به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى وڵاته‌كه‌یان كرد

نوێده‌كرێته‌وه....
SNN
دوێنێ هه‌ینى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زایانى ئێران له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاى ئێران، “ته‌نیا 41٪ى هاووڵاتیانى ئێران به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردووه”.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زایان و په‌رله‌مانى ئێران، كاتژمێر 11:30 خوله‌كى دوێنێ شه‌و پاش سێ جار درێژ كردنه‌وه‌ى واده‌كه‌ى كۆتایی هات، پاشان، ده‌ستبه جیاكردنه‌وه‌ى دهنگدهكان كرا و تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى میدیاى فه‌رمى ئێران، رێژه‌ى به‌شداریكردن له سه‌رتاسه‌رى وڵات 41٪ى بووه و له تارانى پایته‌ختى ئێرانیش نزمترین ئاستى به‌شدارى تۆمار كراوه كه ته‌نیا 24% بووه.
په‌رله‌مانى ئێران ته‌نیا 290 كورسى هه‌یه، له كۆى 49 هه‌زار كه‌س كه ناوى خۆیان تۆمار كرد بۆ خۆ كاندید كردن ته‌نیا 14 هه‌زار و 200 كه‌سیان توانیا له‌ڕووى یاساییه‌وه مافى خۆ كاندید كردن به‌ده‌ستبهێنن و ئێستا كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسیه‌كان.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ریفرۆم خوازهكانى ئێران هه‌ڵبژاردنێكى پڕ ئاڵنگارییه، چونكه ته‌نیا 30 ریفۆرمخواز تونیویانه مافى خۆ كاندید كردن به‌ده‌ستبهێنن. هاوكات بۆ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ش ههڵبژرادنێكى ئاسان نییه، چونكه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه له‌دواى ئه‌و ئاڵۆزیه سیاسیانه‌ى كه به‌هۆى شۆڕشى (ژن ژیان ئازاد)ى له‌و وڵاته دروستبوون له 2022 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاڵنگارییه‌كان بۆ ژنانى ئێران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌م نین، چونكه له‌كۆى ئه‌و 14 هه‌زار كاندیده‌ى كه مافى خۆكاندید كردنیان به‌ده‌ستهێناوه ته‌نیا هه‌زار و 713 كاندیدیان ژنن.
فریشته سادقى، كچه رۆژنامه‌نووسى ئێرانى كه له تاران ده‌ژى له‌باره‌ى پرسى به‌شدارى ژنان له گۆڕه‌پانى سیاسى و نوێنه‌رایه‌تیان له‌نێو په‌رله‌مان ده‌ڵێت: “حكومه‌تى ئێران ده‌یه‌وێت ژنان به‌شدارى سیاسیان هه‌بێت له‌نێو په‌رله‌مان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رێگه‌یان لێده‌گرێت كه رۆڵى سه‌ره‌كى خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌دا ببینن، ئه‌مانه دووشتى پێچه‌وانه‌ن”.
له ئێران له‌كۆى 87 ملیۆن و 92 هه‌زار كه‌س 25 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



