
جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كامالا هاریس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: White House
SNN
پێگه‌ى (واشنتۆن فرى بیكن) له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و جێگره‌كه‌ى كاتیان نییه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ببینن كه ئێستا له واشنتۆنه.
رۆژى 24ى شوبات، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته له‌نێویشیاندا ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه.
پێگه‌ى (واشنتۆن فرى بیكن) له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكى سپى ئه‌مریكا بڵاویكردووتهوه، “جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كامالا هاریس، جێگرى سه‌رۆك كاتیان نییه بۆ ئه‌وه‌ى چاویان به مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت”.
واشنتۆن فرى بیكن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لۆبی بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌ن زۆر به قورسى كاریانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت چاوى به سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بكه‌وێت. له ئێستادا كۆشكى سپى سه‌رقاڵه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق”.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى كه قسه‌ى بۆ پێگه‌كه كردووه، “ئه‌گه‌رى هه‌یه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاوى به جاك سولیڤان، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا بكه‌وێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



