بەغدا پشكی هەرێمی بۆ مووچەی مانگی دوو زیاد كردووە و لیستی مووچەخۆرانیش نەنێردراوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعد
بەرپرسێكی باڵای لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم ئاشكرایكرد، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق پشكی هەرێمی بۆ مانگی شوبات لە خەرجی فیعلی جیاكردووەتەوە و لەسەر بنەمای ڕێژەی لە %12.67 دیاركردووە، بۆ مانگی شوبات بڕی 623 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم دیاریكراوە لەكاتێكدا بۆ مانگی یەك بڕی 618 ملیار دینار بوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی عیراق بە فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی ئاگادار كردووەتەوە كە پشكی هەرێم بۆ مانگی شوبات بریتییە لە بڕی 623 ملیار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بنەمای ڕێژەی لە %12.67 دیاركراوە كە لە بودجەی گشتی عێراق پشكی هەرێم بەو ڕیژەیە دیاركراوە، بەڵام ئەو 623 ملیار دینارە لە خەرجی فیعلی دەرهێندراوە وەك پشكی هەریم بۆ مانگی شوبات.
بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق چاوەڕێی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە زمانی عەرەبی دەکات، كە تیایدا سەرجەم وردەكارییەكانی تایبەت بە پلەی وەزیفی و ناونیشان و پلەكانی فەرمانبەرانی تیادا ڕوونكرابێتەوە، هاوكات لە دوێنێوە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم راسپێردراون كە ئەو لیستە ئامادە بكەن بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بكرێت.
More News
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
60 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
60 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش



