
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاندووە، نرخی كرێی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای هەولێر بەراورد بە مانگی رابردوو زیادیكردووە، هاوكات بەراورد بە مانگی رابردووش مۆلیدەكان زیاتر كاریان كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردوو بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 12 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 17 هەزار و 500 دینار دیاریكراوە، لەكاتێكدایە، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 11 هەزار و زۆرترینیشی 17 هەزارو 750 دینار بوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، مۆلیدە ئەهلییەكان بە تێكڕا لە مانگی ڕابردوودا 389 كاتژمێر كارەبایان داوە بەهاووڵاتیان، هاوكات بەراورد بە مانگی یەكی ئەمساڵ مۆلیدە ئەهلییەكان زیاتر كاریان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی لیترێك گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەكان لە مانگی ڕابردوو بە 528 دینار پێان دراوە، بەڵام لەمانگی یەكی ئەمساڵ نرخی لیترێك گاز بە 545 دینار دراوە بە مۆلیدەكان.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، نرخی كارەبای مۆلیدە لەو گەڕك و ناوچانەی كە كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەیان لە نێوان 19 هەزار بۆ 21 هەزار دینار دیاركراوە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
27 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
27 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش



