“شکاندنی بەردی بناغەی پردی تووەقوت هیچ كاریگەرییەكی نابیت لەسەر دەستپێکردنی پرۆژەکە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە، بەڵام تا ئێستا كاركردن لەو پرۆژەیە دەستپێنەكردووە، هاوكات لە لایەن كەسانی نەناسراویشەوە ئەو بەردی بناغەیەی دانرابوو شكێندراو تێكدرا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات شكاندنی بەردی بناغەی پرۆژەكە هیچ كاریگەرییەكی نابێت لە سەركۆی پرۆژەكە، بەڵام كارێكی تێكدەرانەیەو ئەنجامدەرانی بە سزا دگەیەندرێن.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: شكاندنی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت كارێكی تێكدەرانەیە و دوورە ڕەوشتی پەسەندی كۆمەڵگاوە، بەڵام تا ئیستا نازاندرێت كێن ئەو كەسانەی بەو كارەی هەستاون و چ مەبەستێكیشیان هەبووە لە ئەنجامدانی ئەو كارەدا، بەڵام بە گشتی شكاندن و تێكدانی بەردی بناغەی پردی تووەقوت هیچ كاریگەرییەكی نابیت لەسەر ڕاوەستاندنی پرۆژكە بەڵكوو دانانی بەردی بناغە تەنها كارێكی رۆتیناتە بۆ هەر پرۆژەیەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار قسەمان كردووە لەبارەی كاتی دەستپیكردنی پرۆژەكە، ئەوەیان پێڕاگەیاندوین كە هەفتەی داهاتوو دەستدەكەن بە دروستكردنی ئۆفیس و هینانی ئامێر و كارمەند بۆ ئەوەی بەفەرمی دەستبكەن بە كاركردن لەو پرۆژەیەدا، هاوكات هەر ئەو كۆمپانیایە بەڵێنی ئەوەشی پێداوین كە لەسەر ئەركی خۆیان جارێكی دیكە بەردی بناغەی پرۆژەكە دروستبكەنەوە.
وتەكانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە بەر لە دوو هەفتە لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت دانرا كە بەتەواوبوونی پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە و بڕی زیاتر لە 32 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، بەڵام دوینێ لەلایەن كەسانی نەناسرا بناغەی ئەو پرۆژەیە شکاوە و تێکدراوە و تائێستاش هیچ كەسیك لەسەر ئەو كارە دەستگیرنەكراوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



