نوێترین زانیاری لە بارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم راگەیەندرا

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وردبینی بۆ كراوە و ئەوەی ماوەتەوە لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی پارەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات، كە وردبینی لە لیستەكەیاندا كراوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فركسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەم مانگەش مووچە بە شێوەی نەختینەیی لە بانكەكانی هەرێم دابەش دەكرێت و ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ دروستكردنی كارتی بانكی و دابەشكردنی لە رێگای كارتی بانكییەوە لە مانگەكانی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وردبینی بۆ كراوە و ئەوەی ماوەتەوە لە ماوەی 48كاتژمێری داهاتوودا وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی پارەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە وردبینی لە لیستەكەیاندا كراوە، هاوكات بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەگەر هیچ گرفتێك دروست نەبێت، مووچەی مانگی سێ لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دابەش دەكرێت.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: چاوەڕوانی بەغدان پارە ڕەوانەی هەرێم بگات بۆ ئەوەی دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچە، هاوكات لیستی مووچەش ئامادەكراوە هاوشێوەی مانگە ڕابردووە.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
19 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
19 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
19 hours لهمهوپێش



