
SNN
هەرچەندە هێشتا لە وەرزی هاوینداین و زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ هاتنی وەرزی پاییز، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ 12ـی ئاب یەکەم نمەی باران لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان باری و لەگەڵ خۆیدا پلەکانی گەرمای نزم کردەوە و کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، لەڕۆژانی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی بارستە هەوایەکی مامناوەندەوە لە باشووری وڵاتانی ئەورووپاوە کە ڕوودەکاتە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و تینی گەرما لەناوچەکە کەمدەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی مانگی تەمموز و ئابدا پلەکانی گەرما لە عێراق زۆر بەرزبوونەوە و ڕۆژانە پلەی گەرمای چەند پارێزگایەکی عێراق گەیشتنە 50 پلەی سیلیزی کە پلەی نیوە کوڵانە و پارێزگاکانی دیکەش لە نێوان 44 بۆ 49 پلەی سیلیزی دابوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما یەک دوو پلە نزمتر بوو و فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەرانە کە لە دەوری 30 بۆ 39 پلەی سیلیزی دابووە.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



