سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق گەیشتە دیمەشق

SNN-
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ وەزیری دادی سوریا دۆسیەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەلایەن مەزهەر عەبدولڕەحمان وەیس، وەزیری دادی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێ کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراق، سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگە، دیارترینیان دۆسیەی دەستگیرکراوانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە ئەوانەی گواستراونەتەوە بۆ زیندانەکانی عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پارێزگای حەسەکەوە بۆ زیندانەکانی عێراق گواستراونەتەوە.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



