کەسێک بە تۆمەتی دزینی 50 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا کە ناسیاوی لەگەڵ خاوەن ماڵەکەدا هەبووە.

SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کەرخی بەغدا، توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی و چەند پارچە خشڵێکی لە ماڵێک دزی بوو.
ڕوونیشیکردەوە کە تۆمەتبارەکە سوودی لە ناسینی تایبەتی خاوەن ماڵەکە وەرگرتووە و زانیویەتی کە لە ماڵەکەدا نین و بۆ گەشت چوونەتە پارێزگای هەولێر، بۆیە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکە و پارەکە و ئاڵتونەکەی دزیوە.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشەکە دەستیان بە ڕێکارە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە لە ڕێگەی بەدواداچوونی مەیدانی و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە هەوڵی تەکنیکی تایبەتمەندی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کەرخ، کە توانیان ناسنامەی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و شوێنی مانەوەی دیاری بکەن.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی یاسایی، بۆسەیەک دانراوە و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر بە مەبەستی ڕەوانەکردنی بۆ دادگا تا بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



