
مەرزی باشماخ
SNN
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگهیاند، پێشبینی دهكات کە لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئهمساڵدا پڕۆژەی به ئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، لانیکەم 50%ی داهاتی دەروازەكانی هەرێم بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگوازێتەوە و دەروازە نافەرمیەكانیش دادەخرێن.
وردودرشتی ههواڵ؛
سامر قاسم، سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بە رۆژنامەی “الصباح”ـی راگەیاند، “لەسەر بنەمای ئەو کۆبونەوەیەی کە زیاتر لە مانگێک پێش ئێستا بە ڕێنمایی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بەڕێوەچو، پرۆتۆکۆلی کۆبونەوەیەک واژۆکرا بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی به ئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکانی هەرێمی كوردستان و داخستنی دەروازە ناڕەسمییەکان لەوێ”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیراندا نەخشەڕێگەیەک پەسەند دەکرێت بۆ دەستپێکردن به ئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکان و داخستنی دەروازە ناڕەسمییەکان.
ههروهها پێشبینی ئەوەی کرد کە رێکارە کردارییەکانی پرۆژەی به ئەلیکترۆنیکردن لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی داهاتودا دەستپێبکەن، بە جۆرێک کە لە کۆتایی ئەم ساڵدا لە سەرجەم دەروازەکاندا بە تەواوی جێبەجێ دهکرێن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



