دۆناڵد ترەمپ: هیچ هێرشێک ناکەینە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ئێستادا گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدەن، هاوکات جەختیشی کردەوە کە واشنتن هیچ هێرشێکی سەربازی ناکاتە سەر تاران پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروس سۆشیال” نووسیویەتی: “دەمەوێت بۆ هەمووانی ڕوون بکەمەوە، سەرەڕای ئەو دۆخە لەڕادەبەدەر خراپەی ئێران ڕووبەڕووی بووەتەوە—چ لە ڕووی ئابووری و چ لە ڕووی سەربازییەوە—و سەرەڕای مانەوەی گەمارۆکان بە تەواوی بە هێز و کاریگەرییەوە، هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران ناکەین پێش هەڵبژاردنە نوێکردنەوەکانی نیوەی خولی ئەمریکا کە بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە جووڵەی نەوت لە گەرووی هورمز کرد و ڕایگەیاند، ڕۆیشتنی نەوت بە گەرووی هورمزدا گەیشتووەتە قەبارەیەکی پێوانەیی، بە جۆرێک تەنها شەوی ڕابردوو 22 ملیۆن بەرمیل نەوت تێپەڕیوە کە هیچی لە ئێرانەوە نەبووە و بەرەو ئێرانیش نەچووە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی کردەوە بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و ڕایگەیاند: “ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت!”
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



