زنجیرەیەک ڕێکاری نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و پاراستنی بازاڕ ڕادەگەیەنرێت

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-
فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆمەڵێک پێشنیاز و ڕێکاری نوێیان بۆ زەیدی کردووە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی دراو، بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان.
بەپێی پێشنیازەکان، جەخت لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ و ڕاگرتنی یاریکردن بە نرخی دراو کراوەتەوە. هاوکات بڕیاردراوە بە دیاریکردنی “سەبەتەی نرخە پارێزراوەکان” کە خۆراک، دەرمان دەگرێتەوە، بەجۆرێک بۆ ماوەی شەش مانگ لە ڕسووماتی گومرگی ببەخشرێن تا ڕێگری لە گرانبوونیان بکرێت.
لە کەرتی پەروەردەشدا، پێشنیاز کراوە کرێی خوێندن بۆ ساڵی جاری بە ڕێژەی 15% لە تەواوی دامەزراوە پەروەردەیییە گشتی و تایبەتەکاندا کەمبکرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی پێشنیازەکاندا هاتوو:
دامەزراندنی سندوقی جێگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ
سندوقەکە لە داهاتی زیادەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرووی خەمڵاندنی بودجە دەستدەکەوێت و تەرخان دەکرێت بۆ پاراستنی بەهای دینار.
پشتگیری کەرتی بەرهەمهێنان
تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتە زیادەکانی ئاڵوگۆڕی دراو وەک قەرزی ئاسانکراوی بێ سود بۆ پروژە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان کە دەبنە جێگرەوەی هاوردەکردن.
پێداچوونەوە بە گرێبەستەکان
مراجەعەکردنی گرێبەستی بەڵێندەران و پڕۆژە حکومییە زیانلێکەوتووەکان تاوەکو کارەکانیان بەردەوام بێت.
چارەسەری پابەندبوونەکان
چارەسەرکردنی کیشەی هاوردەکاران و وەبەرهێنەرانێک کە پشتیان بە نرخی ئاڵوگۆڕی پێشوو بەستووە.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە کە لیژنەی دارایی پەرلەمان بەدواداچوونی مەیدانی و ورد بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە لەگەڵ لایەنە حکومی و کەرتە پەیوەندیدارەکاندا دەکات.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



