شەپۆلێکی تاوەباران ناوچەکە دەگرێتەوە و لە کۆتایی مانگدا بارانی پەڵە دەبارێت

بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN-
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، نوێترین پێشبینییەکانی سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای ناوچەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، حاڵەتێکی تاوەباران و هەورەبروسکە بە شێوەی پچڕپچڕ زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و کۆتایی ئەم مانگەش لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە دەدات.
کۆتایی شەپۆلەکە
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە، حاڵەتەکە بە گشتی لاوازە و بڕێکی کەم بارانی پێوەیە، بەڵام لە هەندێک شوێن ئەگەری هەیە بڕەکەی زیاتر بێت و لەگەڵ تاوەکاندا خێرایی با زیاد بکات. ئەم شەپۆلە لە شەوی هەینیدا کۆتایی پێدێت و بۆ ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
دوو شەپۆلی دیکە هەیە
سەبارەت بە هەفتەی داهاتوو، شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند لە نێوان 12 بۆ 17ی ئەم مانگەدا، دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچەکە دەگرنەوە، کە شەپۆلی دووەمیان ڕێژە و کاریگەریی زیاتر دەبێت.
بارانی پەڵە
لەبارەی پلەکانی گەرما و بارانی پەڵەوە، وتیشی کە پلەکانی گەرما تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بە جێگیری دەمێننەوە و لە دوای ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێکی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات. هەروەها پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە تاوەکو هەفتەی سەرەتای مانگی داهاتوو، بارانی پەڵە بە گشتی سەرجەم ناوچەکان بگرێتەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
7 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



