پەرلەمانتارێکی عێراق: زەیدی 3.5 ملیار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دۆلار لە نێوان 155 بۆ 160 هەزار دینار جێگیر دەکات

SNN-
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت:عەلی زەیدی بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕی 3.5 ملیار دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.
نرخی دۆلار لە نێوان 155 بۆ 160 هەزار دیناردا جێگیر دەکرێت
مەنسور بعێجی، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، رایگەیاندووە کە عەلی زەیدی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هەیە و بەڵێنی بە پەرلەمانتاران داوە کە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە نێوان 155 بۆ 160 هەزار دیناردا جێگیر بکات، پەرلەمانتارانیش لەسەر بنەمای ئەم بەڵێنە دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە دەدەن.
مۆڵەتی سێ مانگ
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمان پڕۆژەیاسای بودجە لەسەر بنەمای 1,500 دینار بۆ هەر دۆلارێک پەسەند دەکات، بەڵام پێویستە سەرۆکی حکومەت نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی هاوتەریبدا بپارێزێت. بۆ ئەم مەبەستەش پەرلەمان و فراکسیۆنە سیاسییەکان مۆڵەتی سێ مانگ یان زیاتر بە حکومەت دەدەن تاوەکو بازاڕی هاوتەریب بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی تەواوەوە.
قەرزی زیاتر
سەبارەت بە ژمارەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجە، بعێجی راشیگەیاندووە:”بودجە لەسەر بنەمای هەناردەکردنی 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە نرخی 58 دۆلار و بە نرخی ئاڵوگۆڕی 1,500 دینار بۆ هەر دۆلارێک ئامادە کراوە. ئەگەر بەو ڕێژەیە نەوت نەفرۆشرێت، ناچارین پەنا بۆ قەرزکردن ببەین چونکە هیچ چارەسەرێکی دیکە نییە، لە کاتێکدا کۆی قەرزەکان لە ئێستادا دەگاتە 43 ترلیۆن دینار.”
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
28 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
28 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



