
SNN-
نەبیل مەرسوومی، شارەزای بواری ئابووری هۆکارەکانی مەحاڵبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی بە دۆلار ڕوونکردەوە و هۆشداری دا کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی لەناوبردنی یەدەگی دراوی بیانی و تێکچونی سیستمی کاش.
ئەو شارەزا ئابوورییە ئاماژەی بە چەند خاڵێکی مەترسیدار کردووە، گرنگترینیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، “یەدەگی بیانی، پارەی ئازاد نییە لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی، بەڵکو سامانێکی دەرەکییە و بانکی ناوەندی بەڕێوەی دەبات بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیریی نرخەکان، دابینکردنی هاوردەکان و بەهێزکردنی متمانەی دینار.”
راشیگەیاند، خەرجکردنی مووچە و دابینکردنی هاوردەکان بە دۆلار پێویستی بە نزیکەی 10 ملیار دۆلار لە مانگێکدا هەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی تواوەوە و تەواوبوونی یەدەگی دراوی بیانی بانکی ناوەندی (کە بە نزیکەی 76 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت) تەنها لە ماوەی 8 مانگدا.
مەرسوومی ڕوونیشیکردەوە، کە ئەم هەنگاوە نە ئەوەیە خواستی سەر دۆلار لە مەزادی دراودا کەمبکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی گەورەبوونی جیاوازیی نێوان بازاڕی فەرمی و بازاڕی ڕەش، بەهۆی قازانجی خێرا و گەمەی بازرگانی، هاوکات دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەشێک لە سەربەخۆیی سیاسەتی نەقدی، لەگەڵ تێکدانی هاوسەنگیی دارایی و دروستکردنی بارگرانیی کارگێڕی و تەکنیکی بۆ گۆڕینی حسابات و سیستمی ژمێریاریی بانکەکان.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



