ترەمپ هێرش دەکاتە سەر لیژنەی نۆبڵ و ناڤی پیلای: شایەنی هەشت خەڵاتی نۆبڵم، نەک یەک خەڵات

SNN-
دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال ڕەخنەی توندی لە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی نەرویجی گرت دوای بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بە “ناڤی پیلای” و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە متمانەی لیژنەکەی بۆ هەتاهەتایە لەناو بردووە.
ترەمپ لە نوسینەکەیدا وێنەیەکی ناڤی پیلای هاوپێچ کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ژنەی کە خەڵاتەکەی پێبەخشراوە لە جیاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەس نایناسێت و هیچ بەرهەمێکی دیاری نەبووە، جگە لەوەی بە ڕوونی دژایەتی ئیسرائیل دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە خۆی شایەنی وەرگرتنی “هەشت خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی”یە، چونکە توانیویەتی هەشت جەنگ و ململانێ لە جیهاندا یەکلایی بکاتەوە، لەوانەش ململانێی مێژوویی نێوان پاکستان و هیندستان، بە پاڵپشتی نامەی فەرمی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری کردوون. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا لە هەوڵی بەردەوامدادایە بۆ چارەسەرکردنی دوو قەیرانی دیکەی گەورە: ئێران و جەنگی ڕووسیا-ئۆکرانیا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ ڕەخنەی لە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لە پرۆسەی ئاشتیدا و ڕایگەیاند کە هیچ هاوکارییەکی پێشکەش نەکردووە.
ترەمپ بەخشینی خەڵاتەکەی بە ناڤی پیلای بە “پەڵەیەکی شەرمەزاری نەسڕراوە” لەسەر مێژووی نەرویج وەسف کرد و ئەندامانی لیژنەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی لەلایەن تاقمێکی خاوەن ئایدۆلۆژیای دژە دیموکراسی و ڕادیکاڵ و دوژمنانی شارستانیەتەوە بەڕێوە دەبرێن.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



