ئه‌حمه‌د رازی به فه‌رمی خوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌پاڵێوێت

ئەحمەد رازی
حسین کەرکوکی-SNN Sport
ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق به فه‌رمی خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق راگه‌یاند و نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق كرد.
ئه‌حمه‌د رازی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی ” داوا له عه‌دنان ده‌رجال ده‌كه‌م بابه‌تی پاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێ به‌جێبهێڵێت پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته لوتكه‌ی وه‌رزش له عێراق”.
هه‌روه‌ها وتی ” له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو دیدارێك ده‌بێت له نێوان من و عه‌دنان ده‌رجال ، هه‌وڵده‌ده‌م قه‌ناعه‌تی پێبكه‌م وازبهێنێ له بابه‌تی پاڵاوتنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ، ئاره‌زووم گه‌وره‌یه بۆ كاركردن و سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێتی تۆپی پێ، چونكه له ساڵانی رابردوودا ته‌نازوولی زۆرم كردووه و ئه‌م جاره‌ش نامه‌وێت ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان پێم به‌خشی نائومێدیان بكه‌م “.
روونیكرده‌وه ” هیوادارم بتوانم عه‌دنان ده‌رجالی وه‌زیر رازی بكه‌م به‌و كاره و هیوادارم پاڵپشی ئه‌و به‌ده‌ستبهێنم له هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه به یه‌كه‌وه ته‌واو بكه‌ین ، به ته‌واوی ده‌زانم كه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره به‌شداری كرد له گۆڕانكاری ، به‌ڵام پۆستێكی گرنگی ده‌ستكه‌وت له وه‌رزشی عێراق و ده‌بێت پاڵپشتی تواناكان و ئه‌ستێره‌كان بكرێت له ده‌زگا وه‌رزشیه‌كانی تر ، ئێستا هه‌ن قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن” ئایا عه‌دنان ده‌رجال ده‌وێت هه‌موو پۆسته‌كان ده‌ستبه‌ر بكات “.
ئه‌حمه‌د رازی ئاشكرایكرد كه پاشه‌كشێ له ركابه‌ریكردن ناكات له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی عه‌دنان ده‌رجال له سه‌ر خواستی پاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێ و وتی ” پاشه‌كشێ ناكه‌م ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر ته‌نیا دوو ده‌نگم بۆ مایه‌وه له دەستهی گشتی و ناچار ده‌بم بۆ رووبەڕووبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان “.
واش بریاره هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌یه‌كدا بكرێت له 6 مانگ زیاتر تیپه‌ڕ نه‌كات .
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
38 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
38 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



