
SNN
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دادەخرێت و کەرەنتین دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، دوای ئەوەی دوو دادوەر لە دادگای هەولێر تووشی کۆرۆنابوون، سەرۆکی دادگای هەولێر بڕیاریدا بۆ ماوەی 14 رۆژ دادگا دابخرێت و کەرەنتین بکرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوای تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان بە کۆرۆنا، پەرلەمان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگرت. سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانیش کەرەنتین دەکرێن و پێویستە 14 رۆژ تێکەڵاوی خەڵک نەبن.
ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هەڵکشاوە.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان هەزار و 709 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 30 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 551 تووشبوو چارەسەرکراون. ئێستا هەزار و 128 تووشبوو ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



