به‌وێنه:پاڵه‌وانه‌كه‌ى كوردستان و عێراق ده‌یه‌وێت له به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانى به‌رده‌وام بێت

كارزان ته‌ها
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕاى قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا كوردستان و عێراق ناوچه‌كه و جیهانى تێكه‌وتووه، به‌ڵام ئەمە نه‌بووەته رێگر له‌به‌رده‌م پاڵه‌وانه‌كه‌ى كوردستان و عێراق كه له مه‌شقه‌كانى داببڕێت و لە ئێستادا به‌سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌ره‌كه‌ی مه‌شقه‌كانى چڕتر كردووەته‌وه.
كارزان ته‌ها یاریزانى كیك بۆكسینگى شارى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كه خاوه‌نى چوار نازناوى عێراقە، مه‌شقه‌كانى دهستپێكردووەتهوه بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى داهاتوو، به‌ڵام نایشارێته‌وه سه‌ره‌ڕاى به ده‌ستهێنانى چه‌ندین ئه‌نجام له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كیشوه‌رى ئاسیا و جیهان، به‌ڵام خه‌ونى گه‌وره‌ترى هه‌یه و هێشتا بهئامانجهكانى نه‌گه‌یشتووه.
كارزان ته‌ها پاڵه‌وانى كیك بۆكسینگى شارى سلێمانى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه و وتى:” ده‌توانم بڵێم تا ئێستا كۆمه‌ڵێك پله‌ى باشم بڕیوه كه له سه‌ره‌تاى ده‌ستكردنم به یاریه‌كه و ئامانجم بووە پێى بگه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌موو یاریزانێك ئامانجێكى هه‌یه كه یارى ده‌كات، منیش ئامانجى زیاترم هه‌یه بۆ داهاتوو كه به‌شداریكردنى زیاترمه له پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و پاڵه‌وانێتییه پڕۆفیشناڵه به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان، هه‌روه‌ها له رووى راهێنه‌ره‌وه هیچ كێشه‌یه‌كم نیه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه تا گه‌یشتووم به‌م ئاسته له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا سیروان مه‌شق ده‌كه‌م و هیچ كێشه‌یه‌كم نیه و هۆڵى مهشقهكانیشم گونجاوه بۆ یاریه‌كه، بۆیه هه‌ر یاریزانێك بیه‌وێت بگات به‌و ئامانجه‌ى هه‌یه‌تى ده‌بێت قوربانى بۆ بدات بۆ ئه‌وه‌ى بگات به خه‌ونه‌كه‌ى”.
گه‌یشتنى كارزان ته‌ها به‌م ئاسته‌ى ئێستاى بۆ رۆڵى راهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌به‌رده‌وامى مه‌شقى پێده‌كات، راهێنه‌رى پاڵه‌وانه‌كه‌ى عێراق هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:” كارزان ته‌ها یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ى كه توانیویه‌تى له چوار ساڵى رابردوو پارێزگارى له نازناوى عێراق بكات كه ئه‌مه‌ش كارێكى زۆر قورسه سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى مه‌شقه‌كانى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بۆ ئێمه دروستكردووه ئه‌م بارودۆخه خراپه‌یه به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه وه‌رزشی ناو هۆڵه‌كانى وه‌ستاندووه، له‌به‌رئه‌وه‌یە كارزان مه‌شقه‌كانى كه‌مكردووەته‌وه”.
سیروان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” به دڵنیاییه‌وه زۆر گه‌شبینم به كارزان ته‌ها، چونكه ته‌مه‌نى زۆر گونجاوه و باڵایه‌كى به‌رزو به‌هێزو رێكى هه‌یه، بۆیه ده‌توانم بڵێم كارزان ناوێكى گه‌وره‌یه به تایبه‌تى له شارى سلێمانى و له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش، بۆیه به‌هۆى بوونى په‌روه‌رده و ئه‌خلاقێكى جوان به‌رده‌وامى له مه‌شقه‌كانى هه‌روا ناوه‌كه‌ى به گه‌وره‌یى ده‌مێنێته‌وه”.
دواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و نازناوه گه‌ورانه كارزان ئاماژه به‌وه ده‌دات:” گه‌شبینم به‌وه‌ى كه بتوانم خۆم به‌ره‌و پێش ببه‌م به هه‌وڵ و ماندووبوونى خۆم، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكى وه‌رزشی و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ئاوڕێكیان لێنهداومهتهوه نه‌ك ته‌نیا بۆ من، به‌ڵكو بۆ زۆر له‌و یاریزانانه‌ى كه له یارییه تاكه‌كانیشدا كه چه‌ندین ئه‌نجامى گه‌وره‌یان به ده‌ستهێناوه هیچ ئاوڕێكمان لێنه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسان ئاوڕێكیان له یاریزانان بدایه‌وه ئێستا رێژه‌یه‌كى زۆرمان له پاڵه‌وانان ده‌بوو له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه و جیهان”.

More News
-
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
15 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
15 mins لهمهوپێش



