لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چاکسازی گەوران روونکردنەوە دەدرێت

SNN
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی رەتیدەکاتەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو چاکسازی گەوراندا بڵاوبووبێتەوە و دەڵێت: “هەموو رێکارێکی خۆپارێزی گیراوەتەبەر”.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 11ی حوزەیران بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند: “خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گوماناویش لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنیوان سزادراوان و کارمەندانیشدا نییە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “بەهەوڵی دڵسۆزانەی هەموو لایەک توانراوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا هەموو ڕێکارێکی توندی تەندروستی بگیرێتە بەر و تا ئەم ساتەوەختەش هیچ حاڵەتێکی گووماناویش بوونی نییە”.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی سەردانیکردنی کەس و کاری سزادراوان و مۆڵەت دانیان ڕاگیڕاوە، وەزارەتەکە دەڵێت: “لێرەوە بە خێزان و کەس و کاری سزادراوان دەڵین بمان بەخشن تەنها هۆکارەکەی پاراستنی باری تەندروستی سزادراوان و کارمەندان و کەس و کاریانە تا گیانیان پارێزراوبێت لەهەر ئەگەرێکی تووشبوونیان بە کۆرۆنا”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ئازادکردنی بەمەرج و تەواو بوونی سزا جێبەجێ دەکرێت، تەنانەت لە رۆژە پشووەکانیشدا کارەکانیان بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام دەشێت کارەکانی ئازادکردن دوابکەوێت لەبەر ئەوەی هەر فایلێکی سزادراو دەبێت ب ەوردی لێکۆڵینەوەی تیادا بکرێت و زۆری پشووەکانیش کاری فەرمانگەکان و دادگاشی دواخستووە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا لە بەشێک لە میدیا و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو چاکسازی گەوراندا بڵاوکرایەوە.
More News
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
59 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
59 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش



