كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى تووشى كۆرۆنا بووه به‌ڵام داخستنى نه‌خۆشخانه‌كه دووره له راستییه‌وه

نەخۆشخانەی کۆرۆنا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له شارى خانه‌قین كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى كه كچێكى ته‌مه‌ن 27 ساڵانه تووشى كۆرۆنا بووه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین داخرابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خانه‌قین به snnى راگه‌یاند: دووه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له خانه‌قین تۆماركراوه كه كچه كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى نهخۆشخانهكهیانهو ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌و بارودۆخى ته‌ندروستى جێگیره و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له باقووبهى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله كراوه.
وتیشى، “ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له سوشیاڵ میدیا و هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین داخراوه و كارمه‌نده‌كانى زۆربه‌یان تووشى كۆرۆنا بوون و له ژووره‌وه كه‌ره‌نتین كراون دوورن له راستییه‌وه و نه‌خۆشخانه‌كان به پزیشك و كارمه‌نده‌كانه‌وه له ده‌وامى ئاسایدان و خزمه‌تى نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كه‌ن”.
له خانه‌قین تاوه‌كو ئێستا دوو حالَهت تۆمار كراوه یه‌كێكیان كوڕێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵه و له به‌غداوه به میوانى هاتووه‌ته شارى خانه‌قین و ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش كچه كارمه‌ندێكى ته‌ندروستییه.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



