بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا

ئاگرەکەی-هەولێر
SNN- هەولێر
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باڵەخانەیەکی هەولێر ئاگرێک کەوتەوەو کەسێک گیانیلەدەستدا.
دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: ئاگرەکە پێدەچێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت و دواتر تەشەنەی کردووەو چۆتە سەرەوەی باڵەخانەکە.
وتیشی “بەهۆی ئەوەی دوکەڵێکی زۆر چۆتە ناو باڵەخانەکە کە چەند ماڵێکی کوردی رۆژئاوای تێدابووە گەنجێک گیانیلەدەستداوەو ئەوانەی دیکەش سەرجەمیان رزگار کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، هاوکات یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر، لە رایگەیاند: تیمەکانیان زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەوتواندراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو گەنجەی گیانیلەدەستداوە لە خەوتبوو و دوکەڵێکی زۆر چۆتە ناو سییەکانی و نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات بۆیە گیانیلەدەستداوە.
ژێرزەمینی باڵەخانەکە بای هەشت هەزار دۆلار ئامێری کارەبایی تێدابووە و بەشێکی زۆریان زیانیان بەرکەوتووەو سوتاون.


More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



