
فۆتۆ: گووگڵ
SNN-
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە “تەقینەوەیەک ناوەندی وزەی شاری ئەسفەهانی لەناوەڕاستی وڵات کردۆتە ئامانج و بۆتەهۆی پەکخستنی کارەکانی ئەو دامەزراوەیە”.
ئاژانسەکە راشیگەیاندووە “تەقینەوەکە قوربانیی لێ نەکەوتۆتەوە و بەوتەی بەڕێوەبەری دامەزراوەکە، تەقینەوەکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە بووە لەبگۆڕی یەکێک لە وێستگەکانی کارەبادا لە ئیسلام ئاباد”.
پێشتریش زنجیرەیەک تەقینەوە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەی گرتەوە لەناویاندا وێستگەی نەتەنز و بەوتەی غولام رەزا جەلالی وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی ئێران، دوور نییە هێرشی ئەلیکترۆنی بن و لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامبدرێن.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



