گۆڤارێکی ئەمریکی: ئێران پەیوەندی لەگەڵ گروپێکی توندڕەو لە سۆماڵ دروستکردووە

ئەلشەباب
SNN
گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی نوسیویەتی، ئێران پەیوەندییەکی نهێنی لەگەڵ گروپی چەکداری ئەلشەباب لە سۆماڵ دروستکردووە و چەندین ئامانجی جیاوازیشی لەو پەیوەندییەدا هەیە.
گۆڤارەکە نوسیویەتی، هێزەکانی ئێران پشتیوانی لە گروپی ئەلشەباب لە سۆماڵ دەکەن، یەکێک لە ئامانجەکانی ئێرانیش لەو کارە ئەوەیە ئەلشەباب بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەکاربهێنن، بەتایبەت لە ناوخۆی سۆماڵ و باکووری کینیادا.
گۆڤارەکە لە بەدواداچوونەکەیدا ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئامانجێکی دیکەی ئێران لە دروستکردنی ئەو پەیوەندییە نهێنییە، ئەوەیە لە رێگەی خاکی سۆماڵەوە، چەک و هاوکاری دارایی بگەیەنێتە حوسییەکانی یەمەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تاران دەیەوێت خاکی سۆماڵ بۆ هەناردەکردن و ساغکردنەوەی نەوت لە وڵاتانی ئەفریقا بەکاربهێنێت، لەکاتێکدا ئەمریکا سزای خستووەتەسەر ئەو وڵاتە و بازرگانیکردنی نەوتی ئێرانی قەدەغەکردووە.
لە بەشێکی ئەو راپۆرتە شیکارییەدا، گۆڤارە ئەمریکیەکە داوای لە واشنتن کردووە کە رێگری لە فراوانکردنی هەژموونی تاران لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا بکات تا “ناسەقامگیری زیاتر رووی لەو وڵاتانە نەکردووە”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



