گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 21/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (21/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میسی 1001.
- میسی لە مێژووی یاریکردنیدا بەشداری زیاتر لە 1001 گۆڵ کردووە.
- 703 گۆڵی کردووەو 298 گۆڵی دروستکردووە.
- ئەفسانەکەی یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی خەڵاتی پیچیچی بۆ جاری حەوتەم لە مێژوودا بباتەوەو ژمارەکەی ئیزیبیۆی پۆرتوگالی ومۆلەری ئەڵمانی یەکسانکردووەتەوە.

مارکا:
- هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
- بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا لێدانێک دەبێت بۆ تۆپی پێ لەو وڵاتە و بەرواری یارییەکان تێکدەدات.
- یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە یاری مانچستەرسیتی دەکاتەوە.
- گەڕانەوەی هازارد و پارێزگاری لە توانای جەستەیی یاریزانانی یانەکە کلیلی گەڕانەوە دەبێت دژی یانەی مانچستەرسیتی.
- سۆلاری راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید:” ئەستە زیدانت خۆش نەوێت”.
- هاوڕێکانی زیدان قسە دەربارەی کەسایەتی دەکەن و باسی بێفیزی ئەو راهێنەرە دەکەن.

سپۆرت:
- کاپتن میسی گۆڵکاری مێژووی یانەکەیە.
- میسی بەم رێگایە سەرکردایەتی یانەکەی دەکات بۆ شکستپێهێنانی یانەی ناپۆلی.
- گۆڵکارەکەی مێژووی یانەکە یەکەم یاریزانە لە خولی ئیسپانیا 7 جار خەڵاتی گۆڵکار بباتەوە.
- 7 یاریزانی یانەی فوینلابرادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

ئاس:
- لە خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی فوینلابراداو دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنا 12 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکرێت.
- گاریس بەیڵ بابەتی چوونی لە یانەی ریاڵ مەدرید قورس دەکات و ئامادە نیە مووچەکەی لەم دوو ساڵەی کە لە گرێبەستەکەی ماوە کەمبکاتەوەو لەم هاوینە یانەکەی جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی وەکو یاریزانی یەدەگ لە لایەن زیدانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
- یانەکانی قادش و هویسکا بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان سەرکەوتن.
- ئەمساڵ خەڵاتی تۆپی زێڕین دابەش ناکرێت.

More News
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
11 hours لهمهوپێش -
بافڵ تاڵەبانی: شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
11 hours لهمهوپێش -
بافڵ تاڵەبانی: شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە
12 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



